عێراق ئەم بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم دەكات

21/04/2016 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕێكی تر پارە بۆ جوتیارانی هەرێم تەرخان بكات و وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی گەیشتنی ئەو پارەیە.

ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بڕی 300 ملیار دینار بۆ جوتیارانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، دابین بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە زاری وەزیری بازرگانی عێراقەوە وتی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سورە لەسەر ئەوەی هەرچۆنێك بێت ئەو پارەیە دابین بكرێت.

رونیشیكردەوە، "هەركە ئەو بڕە پارەیە دابین كرا، وەزارەتی بازرگانی ‌یەكسەر دابەشی دەكا هەر پارێزگایەك و چەند قەرزی‌ لای حكوومەتی عێراقە، سەدا٣ـی لێ دەردەكرێ و، باقییەكەی پێ دەدرێت".


ڕێبین عەلی