نهێنی شكستی پەرلەمانتارە مانگرتووەكانی بەغدا ئاشكرا دەبێت

21/04/2016 - 10:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بە پێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بریتیە لە دانیشتنێكی پەرلەمانتارە مانگرتووەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سەندنەوەی متمانە لە دەستەی سەرۆكایەتی، تیایدا پەرلەمانتارێكی ڕەوتی سەدر ئاشكرای دەكات ئەوان بەهیچ شێوەیەك نەیانتوانیوە نیسابی یاسایی تەواو بكەن و چتیر بەردەوام نابن بەڵكو دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای داواكاری خۆیان كە كابینەی تەكنۆكراتە.


لە میانەی وتەیەكی پەرلەمانتاری ڕەوتی سەدری حاكم زاملی كە لە میانەی دانیشتنی داخراوی پەرلەمانتارە مانگرتووەكان پێشكەشی كردووە و دواتر دزەی پێكراوە دەڵێت: ئێمە لەسەرەتاوە بڕیارمان دا كە هەنگاو بە هەنگاو چاكسازیەكان بكەین كە سەرەتا بریتیە لە سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەن و دواتریش سەندنەوەی متمانە لە حەیدەر عەبادی، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانی نیساب تەواو بكەین و ئێستاش هەفتەیەك موقتەدا سەدر چاوەڕێی ئێمەیە و بێ دەنگ بووە ئێمەش هیچمان پێ نەكراوە.


هەروەك دەڵێت" ئێمە كۆتایی بەم مانگرتنە دەهێنین و دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای داواكاریمان كە دەنگدانە بە كابینەی تەكنۆكرات "


لە كۆتایی قسەكاندا پەرلەمانتاران بە توندی وەڵامی ئەو ئەندامەی ڕەوتی سەدر دەدەنەوە.

 

a.m