لە سێ‌ مانگدا یاهو ئەم پارەیەی زەرەر كرد

21/04/2016 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

كۆمپانیای یاهو بڵاویكردۆتەوە، تەنها لەچارەگی یەكەمی ئەمساڵ نزیكەی (100) ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.
یاهو رایگەیاندووە، بەهۆی چەند هۆكارێكەوە لە سێ‌ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی (99) ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە، كۆمپانیاكەش سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی قەرەبوكردنەوەی ئەو زیانە زۆرەیە.
ساڵی رابردوو لەهەمان كاتدا كۆمپانیای یاهو بڕی (21.2) ملیۆن دۆلاری قازانج كردبوو، بەڵام زیانی ئەمساڵی زۆر زیاترە لەقازانجەكانی، بۆیە ئێستا كۆمپانیای یاهو سەقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئەو زیانە زۆرانەیە.
كۆمپانیای ناوبراو لەساڵی (2008) ەوە لەگەشەكردنی بەردەوامدایە، تاكو گەیشتە ركابەری هەردوو كۆمپانیای (گوگڵ و فەیس بووك).
ئەمەو تاكو ئێستا چەند كۆمپانیاییەكی جیهانی بۆندیان بۆ یاهو ناردووە تاكو بیكڕنەوە، تاكو ئێستاش نرخەكەی بە (38) ملیار دۆلار مەزەندە كراوە.

 

ئـ . كـ