قەرەداغی داوای میساقی شەرەف دەكات

21/04/2016 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانیانی مسوڵمان دەڵێت دەبێت حزبە سیاسیەكان كۆببنەوەو دەربچن لە بازنەی تەسكی حزبایەتی بچنە نێو بازنەی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەوەیی و میساقێكی شەرەف واژۆ بكەن.

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانیانی مسوڵمان لە میانەی بەرێوە چونی دوەم ڕۆژی كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشە پێدانی مرۆیی لە لێدوانێَكی تایبەتدا بە كوردیوی ڕاگەیاند" دەبێت حزبە سیاسیەكان كۆببنەوەو دەربچن لە بازنەی تەسكی حزبایەتی و كۆببنەوەو بچنە نێو بازنەی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەوەیی و دۆخی كوردستان لەو بارە سیاسیە خراپە ڕزگار بكەن".
سەبارەوت بەهەوڵەكانی لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ كوردستان ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانیانی مسوڵمان وتی "من هەمیشە ئامادەیم هەبوە بەڵام بەشەكەی تری كەوتۆتەوە سەر وەڵامدانەوەی لایەنەكان كەبەداخەوە باش نیە".
دكتۆر عەلی قەرەداغی وتیشی" دەبێت حزبە سیاسیەكان میساقێكی شەرەف واژۆ بكەن و تا بزانن لە نێوانیان چۆن مامەڵە لەگەڵ یەك بكەن و چۆن ڕەخنە لەیەك بگرن".
سەبارەت بەڕەوشی ئیستای عێراق قەرەداغی وتی"عێراق بەگشتی لە مەترسیدایە لەدەوروپشتی و لە ڕوی وڵاتانی دەرەوەش ئێمە هەوڵمان زۆر داوە بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەردەوامیش بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت چونكە تائیفیەت چارەسەر نیەو ژەهرە".
أ.س