ئایفۆن پێشبینییەكی چاوەڕوان نەكراو رادەگەیەنێت

22/04/2016 - 01:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كۆمپانیای ئەپڵ بۆ یەكەم جار نهێنییەكی سەبارەت بەبەرهەمەكانی ئایفۆن ئاشكرا كرد، ئەوەش بەڕای چاودێران پێشبینی نەكراو بووە.
ئەپڵ رایگەیاندووە، مۆبایلی ئایفۆن تەمەنی دیاریكراوەو بۆ كاتێكی درێژخایەن كار ناكات، ئەوەش بۆ یەكەم جارە نهێنییەكی لەم شێوەیە بڵاوببێتەوە.
هەروەها ئەپڵ راشیگەیاندووە، مۆبایلی ئایفۆن لە سێ ساڵ زیاتر كارناكات و دەبێت جۆری تازەتر بەرهەم بهێنن، ئەو كارەش تەنیا بۆ ئەوەیە كە كۆمپانیا بتوانێت داهاتێكی باشتری هەبێت.
هاوكات ئەپڵ باسیشی لەوەكردووە، كە كاتژمێری زیرەكی دەستی تەمەنی تەنها سێ ساڵەو لاپتۆپی جۆری ئەپڵیش تەنیا ساڵێك لە مۆبایلەكە تەمەنی درێژترە، ئەمەیش ئەوە دەگەیەێنێت كە بەكارهێنەرانی ئایفۆن و كاتژمێری ئەپل بە ناچاری دوای سێ ساڵ ئامێرە زیرەكەكانیان تازە بكەنەوە، ئەوەش كاریگەری دەكاتە سەر بەكارهێنەرانی كۆپانیای ئەپڵ و ڕووی لە كەمی كردووەو زیاتر ڕوویان كردۆتە كۆمپانیا ڕكابەرەكانی ئەپڵ، چونكە ئامێرەكانیان تەمەنی درێژترە.