یەكەم ئافرەت وێنەی خرایە سەر دۆلار

22/04/2016 - 01:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، وێنەی یەكەم ئافرەت دەخاتە سەر دراوی دۆلار لەمێژووی خۆیدا.

ئەو ئافرەتەی كە بۆ یەكەم جارە وێنەی دەخرێتە سەر دراوی دۆلار ناوی (هاریت تابمان) ەو بەیەكێك لەو ئافرەتانە ئەژمار كراوە كە تێكۆشاوە لەپێناو رەتكردنەوەی كۆیلایەتی.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكراشی كردووە، وێنەی ئەو ئافرەتە دەخەنە سەر دراوی (20) دۆلاری و دەبرێتە جێگەی (ئاندرۆ جاكسۆن) ی یەكێك لەسەرۆكەكانی ئەمریكاو خاوەنی كۆیلەكان.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا باسیشی لەوەكردووە، كە پاشەگەز بۆتەوە لەدانانی وێنەی (ئەلێكساندەر هامیڵتۆن) ی یەكێك لەدامەزرێنەرانی سیستەمی دارایی ئەمریكی، ئەوەش دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بوویەوە.
لەلایەن خۆیەوە (جاكۆپ لیۆ) ی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندووە، دانانی وێنەی (هاریت تابمان) تەنها نیشانەیەكی مێژوویی نییە، بەڵكو ئەو ئافرەتە یەكێكە لەنیشانەكانی دیموكراتی و ئازایەتی و یەكسانی.