ئەوەی لەبارەی شاژنەوە نەتزانیوە

22/04/2016 - 01:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

شاژنی بەریتانیا یادی لەدایك بوونی (90) ساڵەی لەمەراسیمێكی شاهانەدا بۆ كرایەوە، ناوبراو ماوەیەكی زۆرە لەسەر تەختی پاشایەتی ماوەتەوە.
دەربارەی ژیانی تایبەتی ئەو شاژنە ئینگلیزییە، چەند راستییەكی شاراوە هەیە كە تاكو ئێستا ئاشكرا نەكراوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. بۆ سەردانی كردنی هەر ووڵاتێكی تر، شاژنی بەریتانیا پێویستی بە پاسپۆرت نییە، ئەوەش بەدەرە لەو یاسایەی كە بۆ كۆچ داندراوە.
2. شاژنی ئینگلیزی زمانی فەرەنسی بەڕەوانی دەزانێت و پێویستی بە وەرگێڕ نییە.
3. شاژنی ئینگلیزی لەكاتی جەنگی دووەمی جیهانی كاری نیكانیكی لەڕیزی هێزەكانی بەریتانیا كردووە، لەساڵی (1945) باوكی وەك پاشاو دایكیشی وەك شاژن سەردانیان كردووەو ئەویش جلی كاركردنی لەبەر بووە.
4. شاژن خاوەنی كۆمەڵێك گیاندارو ئاژەڵی تایبەتییە، لەمانە ماسی و دۆلفین و سەگ و پڵنگ و قەنادیس.
5. شاژنە ئەلیزابێز یەكێكە لەو كەسانەی نامەی ئەلیكترۆنی لەساڵی (1976) ەوە لەبنكەیەكی سەربازی ڕەوانە كردووە.
6. مۆڵەتی شوفێری لەووڵاتی بەریتانیا بەناوی شاژنی ئینگلیزە، بۆیە ئەو مۆڵەتی شوفێری نییە.
7. شاژن لەساڵی (1947) شووی كردووە بە میر (فیلیپ) بۆ كڕینی كراسی بوكێنییەكەی سەرجەم كەل و پەلەكانی خۆی فرۆشتووە، ئەوەش لەدەمێكدا بووە كە ووڵاتەكەی لەقەیرانی داراییدا تێپەڕیوە بەهۆی دەرەنجامەكانی دووەم جەنگی جیهانی.