سەدر، سەركردەیەكی رەوتەكەی دووردەخاتەوە

22/04/2016 - 01:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

سەرۆكی رەوتی لەعێراق فەرمانی لابردنی یەكێك لەسەركردەی رەوتەكەی دەركردووە، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەكردنی لەوەزارەتێك.
دوای ئەوەی سەركردەیەكی رەوتی سەدر بەناوی (باسم عەبدولرحمان تەمیمی) هەڕەشەی لەوەزارەتی داد كردبوو، بەخستنە ژێر دەسەڵاتی خۆیی و دەستبەسەركردنی سەرجەم فەرمانبەرەكانی، (موقتەدا سەدر) فەرمانی دەركرد بەلابردنی ناوبراو.
تەمیمی سەركردەیەكی رەوتی سەدرەو جێگری بەرپرسی ناوچەی باكووری بەغدای  نووسینگەی ئەو ڕەوتەیە.
سەرۆكی رەوتی سەدر پێی وابووە كە هەڕەشەكانی ئەو سەكردەیە لەدەرەوەی ڕێنماییەكان بووە، بەتایبەتی كاتێك هەڕەشەی لەوەزارەتێك و دەستبەسەركردنی فەرمانبەرەكانی داوە.
هاوكات رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشداوە كە تەمیمی دوای دەرچوونی فەرمانەكە لەكارەكەی دووردەخرێتەوەو ماوەی ساڵێكیش هیچ بەرپرسیارێتییەكی لەناو رەوتی سەدر نامێنێت.