كاریگەری ژەمی ئێواران

22/04/2016 - 02:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی نوێ‌ ئەوە دەركەوتووە، كەخواردنی ژەمی ئێواران نابێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش.
پسپۆرانی بواری تەندروستی و خواردەمەنی لەیەكێك لەپەیمانگاكانی ئەڵمانی لەشاری (بۆتسدام گێزێلا ئۆلیاس) ئەوەی دەرخستووە كەژەمە خواردنی ئێواران نابێتە هۆی بەرز بوونەوەی كێشی لەش.
ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەوەشی دەرخستووە، كەدەبێت گۆڕانكاری لەوادەی خواردنەكاندا بكرێت، نەوەك نەخواردنی خواردن، چونكە دەبێت زانیاری هەبێت بۆ چەندێتی پێویستی جەستە بۆ ئەو ڕێژەیەی كەگەرمی پێویستە.
لێكۆڵەرانی ئەو توێژینەوەیە ئاماژەیان بەوەكردووە، كەپێویستە مرۆڤ خشتەیەكی هەفتانەی هەبێت بۆ دیاریكردنی ئەو خواردنانەی كەدەیخوات.