پردە زەبەلاحەکەی تورکیا خەریکە تەواو دەبێت

22/04/2016 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

هەریەك لە سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو و وەزیری گواستنەوە، دەریاوانیی و گەیاندن، بینالی یڵدرم، دوایین بەشی پردی هەڵواسراوی تێپەڕین بە كەنداوی ئیزمیتیان، دانا.
ئەردۆغان و ئەوانەی لەگەڵیدابوون، بەسەر پردەكەدا چوون تا ئەو خاڵە كە دەبێت دوایین بەشی درووستكراوی تێپەڕین بەسەر پردەكەی، تێدا جێگیر بكرێت.
سەركۆماری توركیا رایگەیاند ''بەڕاستی شانازی بە پردێكەوە دەكەین كە تایبەتمەندیی چوارەم پردی لە جیهاندا هەیە'' و ئاماژەی بەوە كرد كە دواتر وردەكاریی تایبەتمەندییەكانی پردەكە رادەگەیەنرێن.
هاوكات ئەوە بینرا كە ئەردۆغان، داودئۆغڵو و یڵدرم و ئەو كەسانەی لەگەڵیدا بوون، كڵاوی سەلامەتییان لەسەر كرد و جلی تایبەتیان لەبەركرد.