خواردنی ئه‌م فستقه‌ له‌ سلێمانی قه‌ده‌غه‌ كرا

22/04/2016 - 13:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

بەڕێوەبەرایەتى چاودێری و بازرگانى سلێمانى جۆرێک فستق قەدەغە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، خواردنى مەترسیدارە.


سۆران عبدالغفور بەڕێوەبەرى چاودێری و بازرگانى سلێمانى، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە 21/4/2016 و لە میانى بەدواداچوونیاندا، لیژنەکانیان دەستیان بەسەر جۆرێک فستقدا گرتووە کە بە کەڵکى خواردن نەماوە و کەڕوو و کرمى هەڵهێناوە.

ناوبراو ئاماژەى داوە بەوەى، ئەو جۆرە فستقە نرخەکەى 8 هەزار دینارە و لەسەر عارەبانەکانى ناو شار دەفرۆشرێت، دواى بەدواداچوونى لیژنەکانیان دەرکەوتووە، وشک بۆتەوە و ناوەکەى بۆتە کەڕوو و کرم.

بەڕێوەبەرى چاودێری و بازرگانى سلێمانى هەروەها جەختى کردۆتەوە لەوەى، تەنها ئەو جۆرە فستقە زیانى بۆ تەندروستى هەیە و لیژنەکیانیان بەدواداچوون دەکات بۆ دۆزینەوەى گەنجینەکەى، هەرکەسێکیش ئەو جۆرە فستقە بفرۆشێت، ڕێکارى یاسایی لە دژى دەگیرێتە بەر و سزا دەدرێت.


ڕێبین عه‌لی