نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێنە ئامادەباشیەوە

22/04/2016 - 17:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


كوردیو - هەولێر
دوای ئەوەی تەقینەوەیەك لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا، هەرێمی كوردستان نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكانی دەخاتە ‌ئامادە باشیەوە بۆ وەرگرتن و چارەسەركردنی بریندارەكان .

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەوە هاتووە: رۆژی هەینی 22ـی 4ـی 2016، لەسەر فەرمانی مسعود بارزانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكانی هەرێمی كوردستان خرانە ئامادە باشیەوە بۆ وەرگرتن و چارەسەر كردنی بریندارانی رووداوەكانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان .

ئەوەش هاتووە: گشت دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان رادەسپێرێ كە ئەوەی پێویستە بیكەن بە مەبەستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ بە هاناوەچوون و پێشوازییكردن لە برینداران و دەستەبەركردنی هەموو پێدوایستییەكانی چارەسەركردنیان .

م. كانی