ئه‌م دزیه‌ جیاوازه‌ له‌ سلێمانی ئه‌نجامدرا

22/04/2016 - 20:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

شەوی رابردوو دزی لە دوكانێكی زێڕنگەری كرا لەناوجەرگەی شاری سلێمانی و بڕێكی زۆر زێڕ دزرا.


ئەو دووكانە دەكەوێتە شەقامی كاوەی شارەكە و بڕی 6 كیلۆ زێڕی لێدزراوە كە بەهاكەی دەگاتە 360 هەزار دۆلاری ئەمریكی.

بەپێی زانیاریەكان دزەكان لە دوكانێكی پشت زێڕنگەریەكەوە دیوارەكەیان كون كردووە و دوای ئەوەی چوونە ژوورەوە قاسەكەیان شكاندووە و سەرجەم زێڕەكانیان بردووە.

بە وتەی خاوەنی دووکانەکە ئەمە جاری پێنجەمە لە ماوەی رابردوو رووداوی لەو جۆرە رووی داوە.


ڕێبین عه‌لی