په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا

22/04/2016 - 20:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی لە وانەیەک یاخود دوو وانە یاخود سێ وانە دەرنەچوون، ئەوا مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە تیایدا هاتووە :خوێندکارانی پۆلی دوو سێ و چواری سەرەتایی کە لە وانەیەک یاخود دوو وانە یاخود سێ وانە کەوتوون مافی بەشداریکردنیان لە تایقکردنەوەکانی خولی دووەم دەبێت.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "خوێندکارانی پۆلی پێنجی سەرەتایی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکان هەیە گەر بێت و لە وانەیەک یاخود دوو وانە یاخود سێ وانەدا کەوتبن و پێنج نمرەشیان پێ دەدرێت".


ڕێبین عه‌لی