كاروانێكی تەنكەری نەوتی داعش بۆردومان دەكرێت

22/04/2016 - 20:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

كاروانێكی تەنكەری نەوت گوێزەرەوەی گروپە چەكدارەكانی داعش لەباشووری شاری موسڵ بۆردومانكراوەو ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپە كوژراون و برینداربوونە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، كاروانەكەی داعش زیاتر لە بیست تەنكەربوون و نەوتی كێڵگەی گەیارەیان گواستۆتەوەو لەلایەن فڕۆكەی هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراقەوە بۆردومانكراوە.
سەرچاوەكە ڕایگەیاندووە، بۆردومانەكە بەچڕی بووەو لە نزیك چاڵە نەوتییەكان بووەو بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورەی لێكەوتۆتەوەو دووكەڵ ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیوە.
هێزی ئاسمانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان ڕۆژانە بنكەو بارەگاكانی داعش لە موسڵ و ناوچە جیاوازەكانی ژێر دەستی داعش لە عێراق  بۆردومان دەكەن.

 

ئـ . كـ