ئه‌م زه‌ویانه‌ تاپۆ ده‌كرێن

22/04/2016 - 21:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە كۆی ئەو ٧٥گوندەی دەكەونە سنوری ماستەر پلانەوە زیاتر لە ٣٠گوندیان نەخشەیان بۆ كراوە و كاری یاساییان بۆ دەكرێت و بە چەند مەرجێك لەداهاتوودا تاپۆ دەكرێتە سەر خاوەنەكانیان.

زەردەشت رەفیق، بەرێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، تائێستا لەكۆی ئەو ٧٥گوندەی كەدەكەوێتە سنوری ماستەر پلانەوە زیاتر لە ٣٠ گوندیان نەخشیان بۆ كراوە و ئەگەر ئەو زەویانە دژە نیشتەجێبوون نەبێت واتا زەویەكە شەقامی سەرەكی نەبێت یاخود تەرخان نەكرابێت بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاریی لەداھاتوودا كاری یاساییان بۆ دەكرێت و تاپۆ دەكرێت سەرخاوەنەكانیان.

سەبارەت بە زەوی ناوچەكانی مێرگەپان كە چەند گوندێكی دەكەوێتە نزیكی شاری سلێمانی لەوانە مەلا داودە و دێی فەیاڵ زەردەشت رەفیق بە سایتی ئێس ئێنی ئێنی راگەیاند: ئەگەر دژە نیشتەجێبوون نەبن و لە سنوری ماستەرپلاندا بێت لەداهاتوودا كاریان بۆ دەكرێت و بە پێی ئەو نەخشەیەی دانراوە تاپۆ دەكرێتەسەر خاوەنەكانیان بەڵام لەئێستادا بەھیچ جۆرێك رێگا نادرێت زەوی ئەو ناوچانە خانوی تێدا دروست بكرێن. 


ڕێبین عه‌لی

نه‌ته‌وه‌