سودی بەكۆمەڵی گێزەر بزانە

23/04/2016 - 08:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

گێزەر یەكێكە لەو خۆراكە گرنگەكان و سودێكی زۆر بە تەندروستیمان دەگەیەنێت، چونكە ڕێژەیەكی بەرز ڕەگەزە خۆراكیە گرنگەكانی تێدایە دەوڵەمەندە بە كۆمەڵیك ڤیتامین بۆیە كۆمەڵێك سوود بەتەندروستیمان دەگەیەنێت و گرنگترین سودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. بە سوودە بۆ دەردە شا.
2. هێور كەرەوەیە، چونكە مادەی‌ پۆتاسیۆمی‌ تێدایە.
3. چاو بەهێز دەكات، چونكە مادەی‌ گێزەرین + كارۆتینی‌ تێدایە.
4. بۆ كێش و گەشەی‌ منداڵ چاكە.
5. كاری‌ ڕژێنی‌ دەرەقی‌ هاوسەنگ دەكات.
6. لێدانی‌ دڵ ڕێك دەخات.
7. ئارامی‌ بە دەمارەكان دەدات.
8. كێش دادەبەزێنێ.
9. بۆ باداری‌ و ڕوماتیزم بە سودە.
10. چارەسەری‌ قەبزی‌ دەكات.
11. بە سوودە بۆ چاڵاكی‌ جگەر + زراو + بۆری‌ زراو.
12. دەبێتە هۆی‌ نەرمی‌ و جوانی‌ پێست.
13. بۆ حەوانەوەی‌ مێشكی‌ ماندوو بەسوودە، چونكە وزەی‌ تێدایە.
14. قژو نینۆك بەهێز دەكات.
15. كرمی‌ ناو ڕیخۆڵە دەكوژێت.
16. چاڵاكی‌ بە گەدە دەداو هەرس ئاسان دەكات.
17. پوكی‌ ددان بە هێز دەكات.
18. بۆ نەخۆشی‌ زەردوویی‌ بە سوودە.
19. ڕێژەی‌ شەكرە لە خوێندا دادەبەزێنێ.
20. خڕۆكەی‌ سووری‌ خوێن زۆر دەكات.
21. بەرگری‌ بە هێز دەكات.
22. بۆ كەم خوێنی‌ بە سوودە.
23. ترشی‌ یۆریك دادەبەزێنێ.

 

ئـ . كـ