گوڵیش ڕێگری لەشێرپەنجە دەكات

23/04/2016 - 08:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌ ئەوە دەركەوتووە، خواردنی چەند جۆرێك گوڵ دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە.
توێژینەوەكە لەلایەن ژمارەیەك توێژەر لەووڵاتی بەریتانیا ئەنجامدراوەو ئەوەی دەرخستووە خواردنی چەند جۆرێك گوڵی تایبەتی دەبێتە مایەی ڕێگری كردن لەتووش بوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە.
گوڵی داری (فاونیا) یەكێكە لەو گوڵانەی كە بۆ خواردن دەگونجێت و لەلایەن چێشتلێنەرانی بەریتانیا بەكارهێندراوە بۆ ئامادەكردنی خواردن و پێشتریش لەلایەن بەشێك لەنەتەوەكانی خۆرهەڵاتی دوور بەكارهێندراوە.
لەلایەن خۆیانەوەش توێژەران بەریتانی باسیان لەوەكردووە، ئەو جۆرە گوڵانەی كە گونجاون بۆ خواردن دەبنە هۆی كرانەوەی ئارەزووی خواردن ئەوەش بەهۆی ئەوەی مادەی (فینۆل) ی تێدایە ئەو جۆرە مادەیەش بۆ دژە هەوكردن و چەند جۆرێك لەنەخۆشی شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دڵ سوودی هەیە.

 

ئـ . كـ