رۆژی جیهانی كتێب

23/04/2016 - 08:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

ڕێكخراوی یۆنسیكۆ لە ساڵی (١٩٩٥) ڕۆژی جیهانی كتێب و مافی نووسەرانی خستە ڕۆژژمێری خۆیەوە.
دانانی ئەو بەروارە هاوكاتە لەگەڵ رێكەوتی لەدایك بوون و كۆچی دوایی هەندێك لە نووسەرانی بەناوبانگی جیهان لەوانە (ویلیام شكسپیر و میگۆئێل سروانتێس و مۆریس درۆیۆن و هالدۆو ك. لاكسنس و ڤلادیمێر نابۆكۆڤ و جۆزێب بلاو مانوێل میخا).
كتێب لە تەمەنی پێنج هەزار ساڵەی خۆیدا رێگەیەكی دوور درێژی لە تابلۆی قوڕینەوە دەستپێكرد تا گەیشتە چاپی ئەلیكترۆنی.
لە نووسین بەسەر تابلۆی قوڕیەوە تاكو دەستپێكی بڵاوكردنەوەی فراوانی كتێب (٤٥٠٠) ساڵ تێپەڕ دەبێت، ناساندنی ئەم رۆژە لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان بە خواستی دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئیسپانیا بەكردەوە دەردێت و وشەی (مافی نووسەران) بە پێشنیاری ڕووسیەكان پێوە زیادی كرد.

 

ئـ . كـ