ژمارە 13

23/04/2016 - 08:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

ژمارەكان هەمووی لەسەر بنەمایەكی زانستی هەیەو لەنێوان یەكتری هیچ جیاوازییەكانیان نییەو ئەوا مرۆڤەكانن جیاكاری دروست دەكەن و ژمارەیەك بەجوانترو باشتر لەیەكێكی تر دادەنێن.

چەند بەسەرهاتێكی ژمارە (13) لەكۆن و نوێدا :
1. لەهەندێك كلتورو كۆمەڵگەدا ژمارە (13) شوومەو هەندێك كەس ترسیان لێی هەیە.
2. لەئایینی جولەكە، منداڵان لەدوای تەمەنی (13) ساڵیدا بڕوایان جێگیر دەبێت.
3. هەریەكە لە (ناپلیۆن و كریستۆڤەر كۆڵۆمبس و چەرچڵ) زۆر لەژمارە (13) ترساون.
4. ژمارە (13) بەژمارەیەكی مێیینە ناسێندراوە.
5. ئاڵای ئەمریكا (13) هێڵی تێدایە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك وایە بۆ (13) ساڵ داگیركردنی.
6. پەتی لەسێدارەدا (13) گرێی تێدایە.
7. لەئیتاڵیا ژمارە (13) بۆ خۆشحاڵی و سەرفرازی بەكاردێت.
8. یەكەم كۆلێژی ئەمریكی لەساڵی (1819) لەسەر دەستی (13) پیاوو (13) ئافرەت و بەبڕی (13) دۆلارو ناونیشانەكەشی (13 ئەواك درایڤ) بووەو ئەنجوومەنەكەشی لە (13) پیاوو (13) ئافرەت پێكهاتبوو.
9.  یەكەم سوورەتی سەرەتای قورئان (ئەلفاتیحە) یەو دوا سوورەتیش (ئەلناس) ەو بەهەردوو سورەت (13) ئایەتن.
10. لەساڵی (1970) مەكوكی ئاسمانی (ئەپۆڵۆ 13) هەڵدراو لەكاتژمێر (13) و (13) خولەك گەیشتە سەر ڕووی مانگ.
11. لەهەندێك میوانخانەی ئەمریكا نهۆمی ژمارە (13) بوونی نییەو لەژمارە (12) ڕاستەوخۆ بۆ ژمارە (14) دەچێت.
12. لەفەرەنسا خانووی ژمارە (13) لەكۆڵانەكان نییە، چونكە ترسیان لێی هەیە.
13. خوای گەورە مزگێنی هاتنی خۆشی بۆ مرۆڤەكان لەدوای ناخۆشی بە (13) پیت دەربڕیوە كاتێك دەفەرموێت (إِنَّ مَعَ الْعُسْڕ یُسْراً) لەئایەتی ژمارە شەشی سورەتی (ئەلشەرح).  

 

ئـ . كـ