كوردیشی تێدایە، كاراكتەرە سیاسیەكانی عێراق بە وێنە دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ

23/04/2016 - 11:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان



قەیرانە سیاسیەكان لە عێراقدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هەرێمی كوردستانیشەوە ڕوو لە هەڵكشان و ئاڵۆزبوون هەنگاو دەنێت و هۆكاری سەرەكیش بریتیە لە ناكۆكی نێوان بەرپرسە سیاسیەكان بە تایبەت دوركەوتنەوەیان لە مێزی گفتوگۆ و پەنابردن بۆ دەرەوەی گفتوۆ بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان.


وەك هەنگاوێك بۆ ناچاركرنی كەسایەتیە سیاسیەكان بۆ ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن، وێنەكێشێكی عێراقی  سەرجەم سەركردە سیاسیەكان لە وێنەیەكدا دەنوێنێت و بە ناچاری دەیانخاتە سەر یەك مێز.


لە وێنەكەدا جگە لە كەسایەتیە دیارەكانی شیعە و سنوە لە عێراقدا هەریەكە لە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیش وەك دوو بەرپرسی هەرێمی كوردستان وێنەیان كێشراوە.