سلێمانی ... پێشمەرگە دێرینەكان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

23/04/2016 - 12:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان
كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار بریارە رۆژی یەك شەممە بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان و نیگەرانیەكانیان لە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن. عوسمان سێدەری سەرۆكی كۆمەڵی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند:" سبەی یەك شەممە 24ی نیسان، كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بەسەرجەم لقەكانیەوە، بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان و نیگەرانیەكانیان لە دۆخی ئیستا، كاتژمێر 9:30ی سەرلەبەیانی ، خۆپیشاندانێك لەبەردەم باڵاخانەی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدەن". سەرۆكی كۆمەڵی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان وتیشی:" ئێمە ماوەی هەشت مانگە تەنیا یەك موچەمان وەرگرتوەو چی تر ئەمە قبوڵ ناكەین سوكایەتی بە پێشمەرگەو خانەنشین بكرێت". هەروەها عوسمان سێدەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" ئێمە داوا دەكەین وەك پێشمەرگە دێرینەكان بخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، چونكە بە ئیستاشەوە پێشمەرگەمان لەبەرەكانی جەنگە". أ.س