بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگادارییەكی گرنگ ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

23/04/2016 - 12:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار

ئەمڕۆ لەبەشێك لەگەڕەكەكانی سلێمانی ڕەنگی ئاوی سەرەكی لێڵ بوەو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش  هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی شكانی بۆری ئاوی دوكانەوە ڕەنگی ئاو لە هەندێك گەڕەك گۆڕاوەو داواش دەكات بەكاری نەهێنن.


ئامانج جەلال  بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە كوردیوی راگەیاند:" بەهۆی شكانی بۆری هێڵی دوی ئاوی دوكان ـ سلێمانیەوە و گۆڕینی بۆریەكە ڕەنگی ئاوەكە لێل بوە".

بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی  وتیشی:"ئەمە لە هەندێك گەڕەكی شاری سلێمانی گرتۆتەوەو هەموی نەبوە، ئەمەش بۆ ماوەیەكی كاتییەو هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە ئەوشوێنانەی كە رەنگی ئاوەكەیان گۆڕاوە بەكاری نەهێنن تا خۆمان ئاگاداریان دەكەینەوە".

 

سەلام بێستانسوری