قوباد تاڵەبانی موژدە دەدات

23/04/2016 - 13:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "موژدەتان دەدەینێ كە بە هیممەتی هێز و بازووی رۆڵەكانمان و بە یارمەتی دۆستە هاوپەیمانەكانمان ئێمە لەسەر رێگای رزگاری كوردستانین لە مەترسییەكانی داعش".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم  لە كۆنفرانسی (دۆخی رۆژنامەنووسانی كەركووك) كە سەنتەری میترۆ لە كەركووك پێی هەڵسابوو وتارێكی پێشكەش كرد رایگەیاند: "جێگەی خۆشحاڵییە كە پاش ئەو هەموو پلانە نەگریسانەی كە بۆ سڕینەوەی كەركووك دانراون  ئێستا دەتوانین لەم شارەدا و لەسایەی پارێزگاری و پاسەوانی پێشمەرگە قارەمانەكان بە ئازادی و سەرەبەستی كۆببینەوە".

لە بەشێكی قسەكانیدا، قوباد تاڵەبانی موژدەی رزگاربوونی لە مەترسییەكانی داعش راگەیاند و گوتی: "موژدەی ئەوەشتان دەدەینێ كە بە هیممەتی هێز و بازووی رۆڵەكانمان و بە یارمەتی دۆستە هاوپەیمانەكانمان ئێمە لەسەر رێگای رزگاری كوردستانین لە مەترسییەكانی داعش".

قوباد تاڵەبانی لە بەشێكی وتارەكەیدا ئاماژەی بە رۆژنامەنووسان و رۆڵیان لە كۆمەڵگای كوردستاندا كرد و وتی: "ئێمە لە حكومەتی هەرێمدا چاومان لە هەماهەنگی و لە رەخنە بنیاتنەرەكانی رۆژنامەنووس و میدیاكارانە تاوەكو بتوانین چاكسازییەكانمان بەشێوەیەكی تەندروست و گونجاو ئەنجام بدەین، لە هەمانكاتدا چاومان لەوەشە كە رۆژنامەنووسانمان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای كوردستاندا بكەن.


هونەر نامق