داعش سەركردەیەكی كوردی بەم شێوەیە دەكوژێت

23/04/2016 - 15:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو - هەولێر

بەتۆمەتی ئەوەی لە ئایین هەڵگەراوەتەوە رێكخراوی تیرۆرستی داعش فەرماندەیەكی چەكدارەكانی كە بەرەگەز كوردەو یەكێك بووە لە سەركردەكانی داعش لە شاری موسڵ لە سێدارە دەدات .

رێكخراوی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوی كردۆتەوە: لەناو شاری موسڵ و بەهۆی ئەوەی سەركردەی پێشووی كەتبیەكانی كوردەكان لەناو داعش لە ئایینی ئیسلام لایداوە بۆیە لەلایەن كەتیبەكانی سەڵاحەدینی سەر بەرێكخراوەكە لە سێدارە درا .

ئەوەشیان بڵاوكردۆتەوە: ئەو سەركردەیەی پێشوویان ناوی مام والی بوەو خەڵكی یەكێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەو یەكێكیش بووە لە دامەزرێنەرانی كەتبیەی كوردەكانی ناو داعش .

م. كانی