پێشمەرگە جووڵەی پێكرا

24/04/2016 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – دووزخورماتوو

بۆ ڕێگری كردن لەهاتنی هەر هێزێكی تر لەبەغداوە بۆ بەهاناوە هاتنی میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی، هێزێكی خۆبەخشانی دووزو هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەباشووری قەزای دووزخورماتوو جێگیربوون.
سەرچاوەیەك لەنێو قەزای دووزخورماتوو بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ بەیانی زوو هێزێكی زۆری پێشمەرگەو گەنجانی خۆبەخشی قەزای دووزخورماتوو لەباشوری قەزاكە جێگیركراون و تانك و زرێپۆش و هەمەرو تۆپی دوورهاوێژیان پێیەو نیازیان وایە ڕێگری لەهاتنی هەر هێزێك بگرن كە نیازی وابێت بێتە سنووری قەزاكەیان.
ئەمەو چوونی ئەو هێزەی پێشمەرگەو گەنجانی خۆبەخش بۆ سنووری قەزای دووز لەدەمێكدایە كە لەشەوی رابردوەوە پێكدادانی سەخت لەناو قەزاكە دەستی پێكردووەو تاكو دێت تووندتر دەبێت.

 

ئـ . كـ