بەغداد...لە دووتەقینەوەدا زیاترلە50 كەس دەبنە قوربانی

24/04/2016 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

لە دووتەقینەوەی جیاوازدا لە شاری بەغداد  12 كەس دەكوژرێن و 39 كەسی تریش برینداردەبن.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتە، ئەمرۆ شەممە لە دووتەقینەوەی جیاوازدا لە شاری بەغداد كە یەكەمیان لە خاڵێكی پشكنین لە باكوری شاری بەغداد ڕوویداوە بوەتە هۆی كوژرانی 9كەس و برینداربونی 28 كەسی ترو  دووەمیشیان لە نزیك باخێكی دارخورما لەناوچەی عەرەبی جبور  كەبە كاروانی ئۆتۆمبێلەكان سوپای عێراقدا رویانداوە بەهۆیەوە سی كەس كوژراونو 11ی تریش برینداربون "
لەلای خۆشیەوە ڕێكخراوی داعش هەردوو تەقینەوەكەی لە ئەستۆگرتووە و یەكێك لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە ئەندامی داعش بووە.

أ.س