سبەی پەرلەمان ناتوانێت پرسی حكومەتی تەكنۆكرات یەكلا بكاتەوە

25/04/2016 - 15:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
بۆبەشداری لە كۆبونەوەكەی ڕۆژی سێ‌ شەممەی پەڕلەمانی عێراق نوێنەرانی كورد گەڕانەوە بەغداد و هەندێك لە پەرلەمانتارانیش بەدوری دەزانن پەرلەمان لەو كۆبونەوەدا پرسی حكومەتی تەكنۆكرات یەكلا بكاتەوە.


د.بەختیار شاوێش پەرلەمانتاری كورد لەبەغداد بە كوردیوی ڕاگەیاند"ئێمە گەڕاوینەوە بەغداد بۆ بەشداری لە كۆبونەوەكەی سبەی ، بەڵام من بەدوری دەزانم كۆبونەوەكە بكرێت ، چونكە پەرلەمانتارانی مانگرتووش وادەی كۆبونەوەیان دیاری كردوەو لەیەك كاتدا دوو كۆبونەوە ناكرێت".


شاوێس وتیشی"دۆخەكە نائاساییە پەرلەمان بەسەر چەندین بەرەدا دابەش بوە ،  بۆیە تا رێكەوتنی سیاسی نەكرێت ئاسان نیە پەرلەمان بتوانێت پرسی حكومەتی تەكنۆكرات یەكلا بكاتەوە".


ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئەوان وەك كورد یەك دەنگ و یەك هەڵویست دەبن تاكو كورد لەو هاوكێشە نوێیە براوە بێت

 

a.m