حەیدەر عەبادی بەنیازی وازهێنانە لە حیزبی دەعوە

27/04/2016 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


حەیدەر عەبادی لە پێناو ڕزگاربوونی لە هەژموونی  نوری مالێكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی و حكومەت و سەرۆكی ئێستای حیزبی دەعوە، بەنیاوی وازهێنانە لە حیزبی دەعوە و بەدەستهێنانی پشتیوانی موقتەدا سەدر و لیستە شیعەكانی تری ناو ئەنجومەنی نوێنەران.


بەگوێرەی لێدوانی چەند كەسایەیتیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ ڕۆژنامەی ( عربی جدید)، دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران و گۆڕاكاری كردن لە چەند وەزارەتێكدا بێ ڕەزامەندی نوری مالێكی، ئاماژەیەكی گرنگ بوو بۆ دەرچوون لە هەژموونی حیزبی دەعوە.


هەنگاوەكانی حەیدەر عەبادی بۆ گۆڕانكاری وزاری و بەدەستهێنانی پشتیوانی ڕەوتی سەدر بۆ كابینەی نوێی حكومەت، هەنگاوی جدی سەرۆك وەزیرانە بۆ ڕزگاربوون لە هەژموونی كەسایەتیە سیاسیە كاریگەریەكانی ناو حكومەت و دەرەوەی حكومەت بە تایبەت هەر یەكە لە ئیبراهیم جعفەری و حسین شەهرستانی و نوری مالیكی.

 

a.m