د. عەلی قەرەداغی هاوكاری گەیاندە ئاواره‌كانی كامپ و منداڵانی ئاواره‌ی عێراقی

27/04/2016 - 15:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو - 

لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری خێرخوازانی قه‌ته‌ر 400 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كامپی عه‌ره‌به‌تدا دابه‌شكرد ، كه‌ سه‌به‌ته‌كه‌ بریتی بوو له‌ ( برنج – زه‌یت – دۆشاو – ساوه‌ر – نیسك – نۆك – فاسۆلیا – - چا ).

له‌ پرۆژه‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد جێبه‌جێكرا ‌وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان كرد و پشتیوانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و گه‌لی كوردی بۆ ئاواره‌كان دوپات كرده‌وه‌ و پێی راگه‌یاندن ئێره‌ ماڵی خۆتانه‌ و ئێمه‌ش برا و خوشكی ئێوه‌ین پشت به‌خوا ئێوه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆتان و جارێكی تر له‌ شوێنی خۆتان ژیانێكی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی به‌رده‌وام به‌ده‌م داخوازی و پێداویستی ئاواره‌ و په‌ناهه‌نده‌كانه‌وه‌ بووه‌ و سوپاسی خێرخوازانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوان و هاوكاری گه‌رمی پرۆژه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كوردن.

لەلایەكیترەوە له‌ پرۆژه‌یه‌كی تری ناوازه‌دا و به‌ هاوكاری خێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد 80 منداڵی ئاواره‌ی عێراقی كه‌فاله‌تكرد.

وه‌ك هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت نازداران بێ باوكاندا رابیته‌ی خێرخوازی له‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێدا موچه‌ی به‌سه‌ر 80 خێزانی بێ باوكی ئاواره‌دا دابه‌شكرد ، جه‌مال مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ر لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد رایگه‌یاند ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ هاوكاری خێرخوازانی وڵاتی قه‌ته‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ئه‌و خێزانانه‌ له‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد موچه‌ وه‌رده‌گرن.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌واوی لقه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به‌ هاوكاری خێرخوازانی وڵاتی قه‌ته‌ر و یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان جێ به‌جێ ده‌كرێت.  

م. كانی