پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن

27/04/2016 - 17:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

دوای كاتژمێر پێنجی ئێوارە كۆبونەوەی نێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە كە بەرپرسانی هەردوولا ئامادەیبوون كۆتایی هات .

ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكەو راگرتنی شەڕ بوو لە نێوان هەردوولا كەزیاتر لە چوار رۆژە دەستی پێ كردۆتەوە .

بەپێی رێككەوتنێكیش لەنێوان هەردوولا بڕیار دراوە بەوەی زیانلێكەوتوانی نێوان هەردوولا قەرەبوو بكرێنەوە .

هەروەها رێككەوتوون لەسەر ئەوەی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لە شارەكە بچنە دەرەوە .

 

م. كانی