هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چوارەو یەكەم وەزارەتیش دیاری كراوە

27/04/2016 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو - هەولێر

تەنها یەك رۆژ ماوە لەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە كە دواهەمین رۆژە بۆ كاتی دیاریكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ، وەك بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانیش دەست پێ بكات و یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگەیە .

بڕیارە سبەی پێنج شەممە مووچەی ئەو وەزارەتانەی لای خوارەوە دابەش بكرێت .
1-وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
2-وەزارەتی داد
3- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
4- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
5- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
6-ئەنجومەنی دادوەری
7- سەرۆكایەتی هەرێم
8-سەرۆكایەتی پەرلەمان
9- ئەنجومەنی وەزیران

وەزارەتی دارایی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی خشتەكە ئاماژەی بەوەكردبوو: دوای تەواو بوونی دابەش كردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی كە لە سەرەوە دا ناویان هاتووە، دەست دەكرێت بەدابەش كردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانی .

ئەندامێكی لێژنەی باڵای روبەرووبونەوەی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاشكرای دەكات: دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان راستەوخۆ دوای تەواوبونی مووچەی مانگی سێ دەست پێ دەكات .

بپێی زانیریەكانی كوردیو لە كۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی لێژنەی باڵای روبەروبونەوەی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە دوای ئەم هەفتەیە دەست بكرێت بە دابەش كردنی مووچەی مانگی 4 و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە .

ئەمەش لەكاتێكدایە لە دوای بڕیاری حكومەت بۆ سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران نرخی نەوت بەرزبۆتەوە بە جۆرێك ئەمرۆ نرخێكی بەرزی نوێی تۆمار كردو چاوەڕوان دەكرێت لە مانگەكانی داهاتوو گۆڕانكاری لەسەر سیستەمی پاشەكەوتیش بكرێت ، چونكە بەرپرسانی هەرێم قسەیان لەسەر ئەوەدەكرد بۆ ئەم مانگە بیگۆڕن ، بەڵام بریارێكی ئەوتۆیان لەسەر نەدا، بۆیە چاوەڕوانی مانگی داهاتوو دەكرێت .

م. كانی