فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی پێكدەهێنن، پەرلەمانتارە مانگرتووەكان دەگەڕینەوە ئەنجومەنی نوێنەران

28/04/2016 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


پەرلەمانتارانی مانگرتوو لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی كوتلەیەكی پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن پێك دەهێنن و دەگەڕێنەوە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ناوی ( كوتلەی ئۆپۆزسیۆن).


پەرلەمانتار عەلی بدێری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند : 135 پەرلەمانتاری مانگرتوو ڕێكەوتوون لەسەر پێكهێنانی كوتلەی ئۆپۆزسیۆن و لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران بە ستایلێكی نوێی كاری پەرلەمانتاری دەكەن.


وتیشی: بڕیاریان داوە بە فەرمی تانە بدەن لەسەر شەرعیەتی دەستەی ئێستای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بریتیە لە سەلیم جبوری و دوو جێگرەكەی .
وتیشی تانە لەسەر هەموو ئەو بڕیارانەش دەدرێت كە لەم ماوەیەدا لە لایەن ئەو دەستەیەوە دەركراوە .


ئاشكراشی كرد تاوەكو ئێستا سەرۆك و وتەبێژی كوتلە پەرلەمانیەكە دیاری نەكراوە.
 

 

a.m