داوای زیاتر لە یەك ملیار دینار دەكەن، مەسرور بارزانی و سەفین دزەیی سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێك تۆمار دەكەن

28/04/2016 - 12:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


لە بەرامبەر ناونهێنانی و تۆمەتباركردنیان بە تێوەگلان لە گەندەڵی، هەریەكە مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم‌و سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دادگا سكاڵای یاساییان لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر تۆماركردووە.


سۆران عومەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە  بەهۆی باسكردنیان لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا هەریەكە لە مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم‌و سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵایان لە دادگا تۆماركردووە و  مەسرور بارزانی داوای یەك ملیار دینار قەرەبوی كرووە و سەفین دزەییش 100 ملیۆن دینار.


پێشتر سۆان عومەر ڕایگەیاندبوو كە مەسرور بارزانی نەوتی عەین زالەی فڕۆشتووە‌و كەناڵێكی ئاسمانی بەبڕی٧٩ ملیۆن دۆلار دامەزراندوە”.