هەولێر...كچێك كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت

30/04/2016 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو- هەولێر
لە شاری هەولێر كچێكی تەمەن 16 ساڵ  لە ڕوداوێكی خۆكوشتندا كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت و پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو ڕوداوە كراوەتەوە.
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت  ئێوارەی  (٢٠١٦/٤/٢٨)، پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی خۆ كوشتن لە بنەسڵاوە.
پۆلیس ئاماژە بۆئەوەش دەكات"دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەركەوت كەوا كچێك بەناوی
(ئیمان قاسم عبدالخالق)، تەمەن (١٦) ساڵ، دانیشتووی بنەسڵاوە، بە فیشەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە"
پۆلیس بەبێ ئەوەی هۆكاری ڕوداوەكە ئاشكرا بكات ڕاشیگەیاندوە"بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە بۆ گەیشتن بە هۆكاری خۆ كوشتنەكە."

أ.س