نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوە

30/04/2016 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

نرخی هەردوو جۆری نەوتی برنت و نەوتی خاو لە بازاڕە جیهانییەکانی نەوتدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ 4/30 نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و بەڵام لە ئێستادا دابەزینێكی كەمیان بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ 47 دۆلارو 40 هەزار دینار.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بە 46 دۆلار و 02 سەنت.

ئاژانسەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.


ڕێبین عەلی