فڕۆکەکانی‌ تورکیا بۆردومانی‌ بناری‌ قەندیلیان کرد

30/04/2016 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

شه‌وی‌ رابردوو بۆجارێكی‌ تر فڕۆکەکانی‌ تورکیا بۆردومانی‌ گوندەکانی‌ بناری‌ قەندیلیان کرد.

كاتژمێر  (11)ـی شەوی‌ رابردوو ، فرۆكەكانی توركیا گوندەكانی زارگەلی و بۆكریسكان-یان لە بناری قەندیل بۆردوومان كر.

بۆردومانه‌كه‌  ترس و دڵه‌راوكێی‌ ‌ لای‌ هاوڵاتیانی‌ سنوری‌ ئه‌وگوندانه‌ دروست كردو زیانه‌كانیش نه‌زانراون.

به‌بیانوی‌ بونی‌  چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌، ناوبه‌ناو فرۆكه‌كانی‌ توركیا بناری‌ قه‌ندیل و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ تری‌ هه‌رێم بۆردومان ده‌كه‌ن كه‌ تائێستا به‌هۆیانه‌وه‌، زیانی‌ گیانی‌ ومادی‌ زۆری‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.


ڕێبین عەلی