پێشمەرگە گوندیك لە باشوری كەركوك كۆنترۆڵ دەكاتەوە

30/04/2016 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیوـ كەركوك
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیزەكانی پێشمەرگە لە هێرشیكدا بۆسەر بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعش لە باشوری شاری كەركوك  توانیان گوندیك كۆنترۆڵ بكەنەوە لە ئێستاشدا شەرو پیكدادنان بەردەوامی هەیە.
بەپێی ئەو  زانیارییانەی كە دەست كوردیو كەوتوە " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە هێرشیكدا بۆسەر بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعش توانیویانە گوندی ئەلبو موفەرەج  كۆنترۆڵبكەنەوە  كە دەكەوێتـە نزیك گوندی بەشیر لەباشوری شاری كەركوك"
هەربەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا شەڕو پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و هێزی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە.

أ.س