بەئامادەبونی حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

30/04/2016 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 كوردیو - سلێمانی
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەیبێتەوە و بڕیارە ناوی چەند كاندیدێك ڕابگەینێت.


د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كوردیو ڕاگەیاند:  بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە، بڕیاریشە سەرۆك وەزیران ناوی كاندیدانی وەزارەتەكەی ڕابگەیەنێت و بخرێتە دەنگدانەوە.

جێگای ئاماژەپێدانە لە دانیشتنی سێ شممەی ڕابردوو پێنج كاندیدی وەزارەتەكان دەنگی پێویستی هێنا، ئەمە جگە لە تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن مانگرتووكانەوە لە دادگای فیدراڵی عێراق  كە دەڵێن دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممە نایاسایی بووە.

 

سەلام بێستانسوری