بەغداد ... لەتەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا43 دەكوژرێن و بریندار دەبن

30/04/2016 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەشاری بەغداد تەقینەوەیەك ڕوویداو بەهۆی تەقینەوەكەشەوە 43كەس كوژراون و برینداربون.
ماڵپەری سۆمەریەنیوز لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە  بڵاو یكردوەتەوە ئەمڕۆ شەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە ناوچەی نەهرەوان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری بەغداد 43 كەس كوژراون و برینداربون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە بەهۆی توندی تەقینەوەكەوە  ژمارەی قوربانیەكان  ڕوولە هەڵكشان دەكەن .

أ.س