لە موسڵ دروشمی مەرگ بۆ ڕوخانی داعش بەرز دەكرێتەوە

30/04/2016 - 11:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

شۆرشگێڕانی موسڵ  بەنهێنی  شەوانە لەسەر دیواری باڵەخانەو شوێنە گشتیەكان  دروشمی روخانی داعش بڵاو دەكەنەوە و ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ نزیك بونەوەی كۆتایهاتنی دەسەڵاتی ئەو ڕێكخراوە لە وشارەدا .
سكا نیوز بڵاو یكردوە ،ژمارەیەك گەنجی موسڵ كە خۆیان بە شۆرشگێری موسڵ لەژێرناوی كەتیبەی حەقی نەینەوا خۆیان درەخستوە   شەوانە  لەسەردیواری باڵەخانەكان دروشمی ڕوخانی رێكخراوی داعش بڵاو دەكەنەوەولە دروشمەكانیادا مردن بۆ ڕێكخراوی داعش دەخوازن.
چاودێرانیش ئاماژ بۆئەوە دەكەن ئەوە ئاماژەیەك بۆ نزیك بونەوەی كۆتایهاتنی دەسەڵاتی ئەو ڕێكخراوە لە وشارەدا و لاوازی پێگەی داعش لە شاری موسڵ.