لە سلێمانیش مامۆستایانی ئاینی دژی هەڵكوتانە سەر مزگەوتەكان گردبونەوەیان ئەنجامدا

30/04/2016 - 12:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو-سلێمانی
دوای ئەوەی دوێنی هەینی ژمارەیەك كەس هەڵیان كوتایە سەر دوو مزگەوت و ڕێگریان كرد لە دوووتار خوێن كە وتاری هەینی پێشكەش بكەن و لەچەند نوێژخوێنێكیشان دا  ئەمڕۆ شەممە مامۆستایانی ئاینی لە شاری سلێمانی   گردبونەوەیەكیان دژی هەڵكوتانە سەر مزگەوت و مامۆستایانی ئاینی  ئەنجامدا .
ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێری 10ی پێش نیوەرۆ ژمارەیەك مامۆستای ئاینی لەشاری سلێمانی   گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو و وەك خۆشیان ئاماژەیان بەوە دا گردبونەوەكەیان دژی هەڵكوتانە سەر مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئاینیە.
ئەومامۆستایانە   لە گردبونەوەكەدا داوایان كرد ئەو مامۆستایانەی كەلە شاری هەولێر لە ووتاردان دورخراونەتەوە بگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانیان و ئەو كەسانەشی كە هەڵیان كوتاوەتە سەر مامۆستایان و مزگەوت و نوێژ خوێنان بدرێنە دادگا.

هەر ئەمڕۆش بۆ هەمان مەبەست ژمارەیەكی تر لە مامۆستایانی ئاینی سنوری پارێزگای هەڵەبجە گردبونەوە .

جێگەی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا وەزارەتی ئەوقاف سێ مامۆستای ئاینی لە وتاردان دورخستەوەو  دوێنێ هەینیش لە كاتی وەتارداندا ژمارەیەك كەس هەڵیان كوتایە سەر هەردوومزگەوتی جودی و  اللە اكبرو ژمارەیەك نوێژخوێن برینداربون و چەند كەسێكی تریش دەستگیركران.

أ.س