قوتدانی بنێشت مەترسیدارە ؟؟

01/05/2016 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

لەبارەی قوتدانی بنێشتەوە چەندین هەڵەتێگەشتن هەیە كە هیچ بنەمایەكی زانستییان نییە، بەگشتی وەك كارێكی مەترسیدار دەبینرێت، بەڵام لە راستیدا هێندە مەترسیداریش نییە.
كۆئەندامی هەرس بەهۆی پێكهاتەی كیمیاوی بنێشتەوەكەوە توانای شیكردنەوەی نییە، بەڵام ئەمە زۆر بەدەگمەنی دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە، بەڵكو بنێشتە قوتدراوەكە بەهەمان شێوەی خواردەمەنی تر كۆئەندامی هەرس بە شێوەیەكی سروشتی لە لەش دەیكاتە دەرەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە پسپۆڕانی تەندروستی پێیان باشە كە منداڵانی ژێر شەش ساڵ لە قوتدانی بنێشت دوور بكەونەوە، بەهۆی باریكی و لاوازی سورێنچكیانەوە، ئەگەری ئەوە هەیە بنێشتەكە گیرببێت و سورێنچكیان بگرێت و توشی چەندین كێشەی مەترسیداریان بكات.

 

ئـ . كـ