حەشدی شەعبی شیعی خۆی كردۆتە پاڵەوانی شەڕی بەشیر

01/05/2016 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

دوای شەڕێكی سەخت و دژوار، دوێنێ‌ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان توانیان گوندی بەشیرو گوندەكانی دەوروبەری لەگروپە چەكدارەكانی داعش پاك بكەنەوە، بەڵام حەشدی شەعبی شیعەكان خۆی كردۆتە پاڵەوانی ئەو پرۆسەیە.
فیرقەی عەباسی قیتالی كە باڵێكی چەكدارە شیعەكانن رایانگەیاندووە، ئەوان توانیویانە پەلاماری گوندی بەشیر بدەن و كۆنترۆڵی بكەنەوەو لەژێر چنگی داعش ڕزگاری بكەن.
ئەو گروپە شیعییە بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانیان لەچەند قۆڵێكەوە پەلاماری گوندی بەشیریانداوەو بەهاوكاری پێشمەرگە توانیویانە گوندەكە لەژێر چنگی داعش ڕزگاربكەن.
بەیاننامەكەی حەشدی شەعبی ڕۆڵی سەرەكی پێشمەرگەی وەلاوەناوە، ئەمە لەدەمێكدایە كە زیاتر لە دە جار شیعەكان هێرشیان بۆ كۆنترۆڵ كردنەوەی ئەو گوندە ئەنجامدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

 

ئـ . كـ