مەكتەبی رێكخراوە پیشەییەكانی یەكگرتوو هیوای سەلامەتی بۆ گیانی كرێكاران دەخوازێت

01/05/2016 - 09:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

لەژێر رۆشنایی فەرموودە پیرۆزەكانی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێ) و، كردەوەی شوێنكەوتووانی راستەقینەی ئەو زاتە پیرۆزەدا، بەبۆنەی (یەكی ئایار) رۆژی جیهانی كرێكارانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی دەستە ماندوو و كرێكارە دڵسۆزەكانی رێگای دەستكەوتنی رۆزی حەڵاڵ و داكۆكیكارانی مافی كرێكاران دەكەین..

لەم رۆژەدا كە بارودۆخی هەرێم بە ساتێكی دژوار و قەیرانێكی سەختی دارایی و بێكاریدا تێدەپەڕێت، سەرەڕای نەبوونی هۆیەكانی سەلامەتی بۆ گیانی كرێكاران لە زۆربەی شوێنەكانی كاركردنیاندا، هیوای سەلامەتی بۆ گیانی تەواوی كرێكاران دەخوازین و، لە خوای گەورە داواكارین ئەم دۆخە بە ئاراستەی ئاشتی و ژیانێكی ئاسودە بۆ هەموو لایەك بگۆڕێت و، كرێكارانیش دوور بن لە هەر كێشەو گرفتێكی جەستەیی و دەرونی..

دوبارە پیرۆزبێت لە تەواوی كرێكارانی دڵسۆزی كوردستان..

مەكتەبی رێكخراوە پیشەییەكانی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
1/5/2016

 

ئـ . كـ