پەرلەمانتارێك: مەترسی حەشدی شیعی بۆسەر كەركوك هیچی لەداعش كەمتر نییەو لەهەندێ ڕووەوەزیاتریشە

01/05/2016 - 14:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیوـ سلێمانی
سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت مەترسی حەشدی شێعی بۆسەر كەركوك هیچی لەداعش كەمتر نییەو لەهەندێ ڕووەوەزیاتریشە و لەكوردستانیش حزبە سیاسیە دەسەڵاتدارەكان كە هەمو جومگەكانی ژیان وحوكمرانیان قۆرغ كردووەودەزگای یاسادانانیان پەك خستووەو گەلیان توشی سك هەڵلوشین و برسی كردن كردووە.
شوان قەڵادزەیی ، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی تایبەخی نوسیویەتی "رۆژی رابردو بەخوێن و ئارەقی پێشمەرگەی كوردستان شارەدێی بەشیر كە 1700ماڵی شیعەی توركمانی لێیە ئازاد كرایەوەو نەیان هێشت حەشدی شیعی چی تر زەحمەت بكێشێت، دواتر دەرئەكەوێت مەترسی حەشدی شێعی بۆسەر كەركوك هیچی لەداعش كەمتر نییەو لەهەندێ ڕووەوەزیاتریشە"
سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی "لەهەمان كاتدا ئەو حەشدە لەبەرگی مەدەنیدا رۆژی 4/29دەستیان بەسەر پەرلەمانی عێراق و فرۆكەخانەو تارادەیەك ئەنجومەنی وەزیران و بەغدادا گرت و ئیهانەشیان بە بەرێزئارام شێخ محمد و5ملیۆن كوردكردو سوكایەتییان پێ كردن،ئەوە ماهیەتی ئەوانەیه و روی راستەقینەی خۆیان دەرخست و بەلام سەركردایەتی سیاسی كورد تێ لەبەر ئەجیندا حزبیە كان نایەوێ تێ بگات."
شوان قەڵادزەیی ، ڕاشیگەیاندوە"لەكوردستانیش حزبە سیاسیە دەسەڵاتدارەكان كە هەمو جومگەكانی ژیان وحوكمرانیان قۆرغ كردووەودەزگای یاسادانانیان پەك خستووەو گەلیان توشی سك هەڵلوشین و برسی كردن كردووەو پەلاماری زانایان و مزگەوتیش دەستی پێكردووە،لەئاست ئەم هەمو هەڕەشانە ی دەوروبەرخۆیان خامۆش و كەرولاڵ كردووەو جورئەتی ئەوە ناكەن ناوماڵی كورد و نیوان لایەنەسیاسیەكان رێ بخەنەوەو خۆیان ئامادە بكەن بۆپێشهاتەكان كەمەترسیدارن، بە وبێ سەرو بەرییە بەدور نازاندرێت ناوەرۆكی رێككەوتنامەی سایكس بیكۆی ئەم جارە (كیری -لاڤرۆف)بۆكورد مەترسیدار تر بێت وپارچەكانی كوردستان لەبری كەم كردنەوەو یەك گرتنەوەیان زۆرتر ببن"

أ.س