دواین وەجبەی پەرلەمانتارانی كورد بەفرۆكەیەكی سەربازی بەرێوەن بەرەو سلێمانی

01/05/2016 - 14:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیوـ سلێمانی
دوای ئەوەی دوینێ خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر پەرلەمانی عێراق و لە هێرشەكەشدا  پەرلەمانتارانی كورد كرانە ئامانج  دواتر پەرلەمانتاران توانیان خۆیان دەرباز بكەن و ژمارەیەكیان گەڕانەوە بۆ شارەكانی هەرێم و لە ئێستادا پێنج پەرلەمانتار بەفرۆكەیەكی سەربازی بەرێوەن بۆ شاری سلێمانی .
شوان داودی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لەنێو فرۆكەخانەی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ئێستادا دواین وەجبەی پەرلەمانتارانی كوردبەرێوەن بۆگەڕانەوەیان  بۆشاری سلێمانی بەفرۆكەیەكی تایبەتی سەربازی دەگەڕێنەوە"
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی " بەپێی زانیارییەكان لەماوەی كاتژمێرێك بۆكاتژمێر ونیوێكی تر ئەو پەرلەمانتارانە دەگەنەوە فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی"

أ.س