بۆ دووربوونتان لەكێشەی سووتانی ئۆتۆمبێل ئەمانە بكەن

28/06/2019 - 05:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

لە وەرزی هاویندا شوفێرەكان ئەو رێنماییانەی خوارەوە جیبەجێ نەكەن رەنگە ببێتە هۆكاری سووتانی ئۆتۆمبێلەكانیان.

1. پێویستە ئەم جـۆرە شتانە دەركەین لەناو ئۆتۆمبێلەكان كە دەبێت نەی هێڵیینەوە، وەكو بۆن و موعەتەرو چەرخی ئاگرو هەر شتێك غازی لەگەڵ دابێت، چونكە دەبنە هۆی تەقینەوە لەبەر پلەی گەرمی. 

2. رۆژانە قەباغ بەنزین بۆكاتێك كورت بكەرەوە تاكو ئەو هەوا زیادەی لە ناو تەنكی برواتە دەرەوە لەبەر پلەی گەرمی بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی تەقینەوەی تەنكی بەنزین.

3. كاتێك سەیارەكەت رادەگری لەشوێنێك پێویستە كەمێك جامەكان بهێنیتە خوارەوە تاكو هەوا برواتە ناوی لەبەر پلەی گەرمی بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی تەقاندنی جامەكان.

4. هەموو كات بەئاو جامەكانی ئۆتۆمبێل مەشۆ یان ئاوی پێ دامەكە لەكاتی گەرمادا تاكو نەبێتە هۆی تەقینی جامەكان لەبەر پلەی گەرمی.