تەبریدی ئۆتۆمبێل چەند بەنزین خەرج دەكات ؟؟

09/07/2019 - 09:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

یانەی ئەڵمانی بۆ ئۆتۆمبێل (ADAC) باس لەوە دەكات ئەگەر بێتوو هاوینان بەشێویەكی دروست فێنككەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل بەكارنەهێنرێت، ئەوە برێكی زۆر بەنزین خەرج دەكات.

شارەزا ئەڵمانییەكان دەڵێن: لە پلەیەكی گەرمی بەرز ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل لەسەرەتای قۆناغی ساردكردنەكەدا بۆ هەر (100) كیلۆمەترێك نزیكەی (2.5) بۆ (4) لیتر بەنزین خەرج دەكات، دوای ساردبوونی ئۆتۆمبێلەكە تێكڕای خەجكردنی بەنزین بۆ هەر (100) كیلۆمەترێك لەناو شار نزیكەی (1 – 2) لیترو نزیكەی (0.2 – 0.7) لیتر لەدەرەوەی شار خەرج دەكات.

بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ خەركردنی سووتەمەنەی دابنرێت شارەزایان دەڵێن: واباشترە پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە لێبخوڕدرێت بۆ چەند خولەكێك دەرگاكانی ئۆتۆمبێلەكە بكرێتەوە، لەكاتی دەرچوونیشدا بۆ ماوەیەكی كەم تەنیا هەوای پانكەكان بكرێتەوە دواتر دوگمەی ساردكردنەكە پێبكرێت.

ئەو شارەزایانە دەشڵێن: باشترە بۆ ڕێگەی كورت ئەگەر لە پێنج كیلۆمەتر كەمتر بوو، واباشترە فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێل پێنەكرێت، بەڵكو تەنیا جامی ئۆتۆمبێلەكە بكرێتەوە.

لەلایەكی ترەوە، شارەزا ئەڵمانەكان دەڵێن: دانانی فێنككەرەوە لە پلەی گەرمی نزمدا تەنیا نابێتە هۆی خەرجكردنی سووتەمەنییەكی زۆر، بەڵكو مەترسیش لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات، بەشێوەیەك گرفت لەسووڕی خوێن دروست دەكات و تووشی بە هەڵامەت و گرژبوونی ماسوولكە.