هۆكار و چارەسەكردنی داخورانی تای ئۆتۆمبێل لەكوردیو بزانە

28/11/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەكانی ئۆتۆمبێل، بەشێوەیەكی گشتی تایەكانی ئۆتۆمبێل تا چەند ساڵێك بڕدەكات بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، واتە تایەی هەموو ئۆتۆمبێلێك (50 تا 70) هەزار كیلۆمەتر توانای بەرگەگرتنی هەیە، دواتر پێویستە بگۆڕدرێن.

 

پێویستە هەموو شۆفێرێك بزانن هۆكار چیە تایەی ئۆتۆمبێلەكانیان لەتەمەنێكی كورتتدا لەناودەچن‌و دوچاری داخوران دەبن؟


ئەوەی كە وا لەتایەكانی ئۆتۆمبێل دەكات لەتەمەنێكی كورتتدا دوچاری داخوران ببێتەوە لەدوای بڵانس‌و میزانیە بریتیە لە (خێرایی، كەشوهەوا‌و سروشتی ڕێگەوبان)، هاوكات شارەزایانی ئەو بوارە جەخت دەكەنەوە، كە پشكی شێری داخورانی تای ئۆتۆمبێل بەرێژەیەكی ئێجگار زۆر دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی.

 

هەرچەندە پیشەسازی دروستكردنی تایە لەم سەردەمەدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە لەڕوی جۆرو كوالێتەوە، بەڵام ئەوەی كە گرەنتی مانەوەی دەكات بۆ چەند ساڵێك بڵانس‌و میزانیەیە، بۆیە نابێت هیچ كام لەتایەكان خواریان تێدا بێت، چونكە لەكاتی جوڵەو جامپی تایەكان لەسەر تاسەو چاڵی‌و نشێویەكانی سەر ڕێگە زیانی پێدەگەیەنێت، بۆیە پێویستە بڵانسی تایەكان بكرێت‌و ئەو لایانەی كە نارێكی لەڕۆیشتنی تایەكان دروست دەكات، میزانیە بكرێت، تاوەكو لەڕۆیشتندا لەرزین لەتایەكان ڕونەدات‌و جوڵەیەكی سەلامەت ببەخشێت.

 

 

 

 

 

 

 


هاتوچۆی سلێمانی